بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوو هەفتەی پڕ لە ئاژاوەی سووریا، هێزەکانی هەسەدە کە سەردەمانێک هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوون حکومەتەکەیان تێکشکا، چونکوو واشنتۆن پاڵپشتی بۆ حکومەتی نوێی سووریا گۆڕی. کارناسان پێیان وایە هێزەکانی هەسەدە لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی نوێی دیمەشق تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی بوون و پێیان وابوو لە ئەگەری سەرهەڵدانی پێکدادانی سەربازی، واشنتۆن وەکوو ڕابردوو پاڵپشتیان دەکات.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە داواکاریەکانیان بۆ دەستێوەردانی هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا لە دژی داعش بێ وەڵام ماوەتەوە.
تام باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە بەیاننامەکەیدا وتی کە ڕۆڵێکی هەسەدە وەکوو سەرەکی ترین هێزی دژە داعش تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە و حکومەتی نوێ ئامادەیە و دەتوانێت بەرپرسیارێتیە ئەمنیەتیەکان لە ئەستۆ بگرێت.
ئەرتەشی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە کوردستانی سووریایە بۆ دامەزراوە ئەمنەکان لە عێراق دەستی پێکردووە.
ڕاگرتنی دانوستانەکان و دەسپێکی پێکدادانەکان
لە مارسی ٢٠٢٥ شەرع و کۆبانێ لەسەر ئاوێتەبوونی دەیان هەزار هێزی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێی سووریا و کۆنترۆڵی ناوەندە هەستیارەکان لەلایەن حکومەت لەوانە دەروازە سنووریەکان، کێڵگە نەوتیەکان س گرتووخانەکانی داعش ڕێککەوتن، بەڵام لە کۆتاییدا دانوستانەکان گەییشتە بنبەست.
بەرپرسانی دیمەشق هۆکاری بنبەستەکەیان سەختگیری ڕێبەرانی کورد وەسف کرد و ئێلهام ئەحمەدیش حکومەتی دیمەشقی بە پشت گوێ خستنی بەشداری لە کۆبوونەوەکان تاوانبار کرد.
کێشەی ئاوێتەبوونی هێزەکان
یەکێک لە گرینگترین پرسەکان، ئاوێتەبوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نوێ بوو کە بە پێی ئەوە ڕێککەوتن کرا کە هێزەکانی هەسەدە لە سێ کەتیبە و تیپێکی سنووری، تیپێکی ژنان و تیپێکی هێزی تایبەت بمێنێتەوە. لە بەرانبەردا حکومەتی ناوەندیش داوای ئازادی جووڵەی هێزەکانی جگە لە هەسەدەلە کوردستانی سووریا و ڕاپۆرت دان بە وەزارەتی بەرگری کرد. هەروەها کۆبانێ داوای جێگایەکی وەزارەتی بەرگری کرد کە قبووڵ کرا.
حەلەب بووە خاڵی وەرچەرخان
ڕۆژانی دوای ئەوە، پێکدادانەکان لە حەلەب دەستی پێکرد. سەرکەوتنی ئەرتەشی سووریا بۆ کردنەوەی ڕێگای مرۆیی بۆ هەڵاتنی خەڵکی سڤیل و کەم کردنەوەی خەسارەکان بووە هۆی پێشکەوتنی دیپلۆماتیک. دوای داگیر کردنی پارێزگا نەوتیەکانی ڕەقە و دێرەزوور لەلایەن حکومەتەوە، ڕێککەوتن کرا کە هەسەدە تەنیا لە حەسەکە هەبێت و هێزەکانی بە شێوەی تاکەیی ئاوێتە بن.
Your Comment